Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 03:56

ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و چه‌نک که‌سێکى دیکه‌ له‌پله‌ تایبه‌ته‌کان ده‌دات

له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌ و  بڕیاره پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و ژماره‌یه‌ك بریكاری وه‌زیر ده‌نگیان پێدرێت. 

عادڵ عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ نوسراوێكی كه‌ رۆژی چوارشه‌مه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كردووه‌، هاوكات له‌ گه‌ڵ ناردنی ناوی كاندیدی خۆی بۆ وه‌زراه‌تی په‌روه‌ردره‌، ناوی چه‌ند پاڵێوڕاوێكی دیكه‌شی بۆ  بریكاری وه‌زیر و پله‌ تایبه‌ته‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناردووه‌.

 له‌ نووسراوه‌كه‌ زاهیده‌ عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د عوبێدی  وه‌ك كاندید بۆ پۆستی وه‌زیری په‌ره‌وه‌رده‌ دیاری كراوه‌. 

هاوكات عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی بۆ پارێزگاری بانكی ناوه‌‌ندی عێراق و ساڵح نوری خه‌له‌ف بۆ پۆستی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی كاندید كراون.

 هه‌وره‌ها محه‌مه‌د عه‌بدولمه‌هدی محه‌مه‌د ته‌قی بۆ پۆستی راوێژكاری سه‌روكوه‌زیران و فه‌یاز حه‌سه‌ن نه‌هیمه‌ و حامد  یونس سالح زوبێعی بۆ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت و عادل عه‌ریم ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی بركاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان كاندی كراون. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.