Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 13:18

هه‌ساره‌یه‌کی ئاڵتونی له‌توانایدایه‌ هه‌ر دانیشتوویه‌کی سه‌ر گۆی زه‌وی بکاته‌ ملیاردێر

له‌نێوان خولگه‌كانی مه‌ریخ و موشته‌ری دایه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێی لێدوانی شاره‌زایان ، ناسا پلانی ئه‌وه‌ داده‌نێت كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و هه‌ساره‌ نزیكه‌ بكات كه‌ ئاڵتونی تێدایه‌ و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ر دانیشتوویه‌كی سه‌ر گۆی زه‌وی ببێته‌ ملیاردێر.

هه‌ساره‌كه‌ به‌ (سایكی 16) یان( Psyche 16) ناوده‌برێت و له‌نێوان خولگه‌كانی مه‌ریخ و موشته‌ری دایه‌ و پێكهاته‌كه‌ی له‌ كانزایه‌كی پۆڵایین و ئاڵتۆن دایه‌.

به‌پێی بۆچوونه‌كان كانزاكانی نێو( Psyche 16) هه‌مه‌جۆرن و ئه‌گه‌ر بهێنرێته‌ سه‌ر زه‌وی، ئه‌وا ده‌توانێ نرخی كاڵاكان وێران بكات و ئابووری جیهان له‌ناوببات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سكۆت مۆر كه‌ سه‌رۆكایه‌تی EuroSun Mining ده‌كات رایگه‌یاند: ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ ئاڵتونه‌ی له‌و هه‌ساره‌یه‌دا هه‌یه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پیشه‌سازی ئاڵتون ده‌كات پیشێویه‌كی زۆر ده‌نێته‌وه‌.

وابڕیاره‌ ناسا له‌ هاوینی 2022 ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی بكات و له‌ساڵی  2026 بگاته‌ نێو ئه‌م هه‌ساره‌یه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / زه‌ سه‌ن+ رووسیا ئه‌لیۆم

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.