Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 14:38

عەبدولستار ئەمین 35 ساڵە مار لە ماڵەکەى بەخێو دەکات

لەئێستادا خاوەن 35 مار و چەندین باڵندە و پشیلەیە
کوردستان TV
100%

عەبدولستار ئەمین ماوەى35  ساڵە مار لە ماڵەکەى بەخێو دەکات و لەئێستادا خاوەن 35مار و چەندین باڵندە و پشیلەیە.

لە ماڵی عەبدولستار ئەمین-دا پشیلەیەکى رەنگ سپى خاڵدارى رەش و زەرد پاسەوانى مارەکان دەکات و مارەکانیش پاسەوانى ئەندامانى خێزانەکە و باخچە و باڵندەکانى دیکەى ئەم ماڵە دەکەن.

عەبدولستار ئەمین دوو جۆر مار لە ماڵەکەیدا بەخێو دەکات مارى رەشى بێ ژەهر و شامارى ژەهردار رۆژانە خواردن و خواردنەوەیان بۆ دابین دەکات و لە ساردى و گەرمى دەیانپارێزێت.

عەبدولستار ئەمین لەبارەى بەخێوکردنى مار و گیانەوەرەکانى دیکە بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "لەئێستادا 35 مار لە ماڵەکەم بەخێو دەکەم، دانیشتوانى ناحیەى قەسرۆک و دەورووبەرى لە کاتى بینینى مار ئاگادارم دەکەنەوە، منیش دەچم مارەکان دەگرم لە ماڵەوە بەخێویان دەکەن و بەجۆرێک راهێنانیان پێ دەکەم کە کێوى نەمێنن و ماڵى ببن، نەک هەر مار دەتوانم هەموو جۆرە گیانەوەرێک لەگەڵ یەکترى رابهێنم و بەخێویان بکەم بەبێ ئەوەى زیان بەیەکتر بگەیەنن".

گوتیشى: "لە مانگى شەشى هەموو ساڵێک وەرزى زاوزێى مارە لە هەرێمى کوردستان، مارەکانى من بە شێوەیەکى ئاسایی لەم مانگەدا جووت دەبن و دوای ماوەیەک هێڵکە دەکەن و دواتر بێچووە مارەکان دێنە دونیاوە و بەخێویان دەکەم".

ئەو هاووڵاتییە لەبارەى خۆراکى مارەکانەوە دەڵێت "گۆشت، ئاو، شیر و شەکر بە مارەکانم دەدەم. هەفتەى جاریک یان دوو جار گۆشتی مریشک و گۆشتى سووریان پێ دەدەم و لە مانگێکدا دووجار قەفەسیان خاوێن دەکەم".

عەبدولستار ئەمین دەڵێت "جگە لە35 مار، پشیلە و کەو و کۆترم هەیە، ئەگەر ئەو گیانەوارانە لە دەرەوە بن یەکتر دەخۆن، بەڵام لە ماڵەکەى من دۆستى یەکترن. لە ئایندەدا جۆرەها گیانەوەر و باڵندەى دیکە پێکەوە رادەهێنم".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.