تێگه‌یشتنی ته‌ندروستی بۆ لایه‌نی پزیشكی زۆر گرنگه،به‌هاو بنه‌مای ڕاگه‌یاندكار بۆ هۆشیاری له‌وه‌ش گرنگتره،چونكهلهو سه‌رده‌مه مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه دهستهڕۆی ڕاگه‌یاندنن ، كێ ببینرێ وزیاتر ده‌ر بكه‌وێ، كێ زیاتر بدوێ ئه‌وانه زیره‌ك و براوه‌ن،چونكه هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوه‌ری ترمان نیه، من لێره ناچمه نێو پێخه‌فی سیاسی و باسی ناكه‌م، چونكه له ناو خه‌یاڵم شوێنێك بۆ سیاسه‌ت كردن نیه‌و نه ڵێی ده‌زانم، به‌ڵام مه‌به‌ستم گه‌یاندنی كۆمه‌ڵه ووشه‌یه‌كی ڕوونه كه هه‌م مرۆڤی ئاسایی و هه‌میش ڕاگه‌یاندكار بیزانێت.
به‌داخه‌وه له دوای زیاد بوونی جۆره‌كانی ڕاگه‌یاندن و سۆشیاڵ میدیا، له‌بڕی زیاتر تێێگهیشتن له به‌هاو جۆری ته‌ندروستی، وورد بوونه‌وه له ماك و هه‌ڵه‌ی پزیشكی و جیاكردنه‌وه‌ی له یهكتڕ ، هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر چینی پزیشكی له ڕاگه‌یاندن و به‌كرداری لێدان و تێ هه‌ڵدان زیادی كردووه، كه ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی باشی نابێت له داهاتودا بۆ كاری پزیشكی.
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ و باسی هه‌ڵه و كه‌مته‌رخه‌می پزیشكی بكه‌م .
هه‌ڵه‌ی پزیشكی بریتیه له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك بۆ نه‌خۆشێك وه‌ك و بڵێی نه‌خۆشه‌كه فتقی لای چه‌پی هه‌بێ ،تۆش بڕۆی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ڕاسته بكه‌ی،یان ددانی سێه‌م كێشه‌ی هه‌بێت ئیش بۆ ددانی چواره‌م بكه‌یت، یان ده‌رمانێك بنوسی كه تێكست و ڕاكێتهكهی ده‌رمانه‌كه نوسرابێت به‌هیچ شوه‌یه‌ك نابێ به‌و نه‌خۆشه بدرێت(absolute contraindication) كه زیاتر له هه موو دونیا حاڵه‌ته له‌وه‌ی دیارده بێت ، به پێوه‌ری جیهانی پیده‌چیت له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه نا ته‌ندروسته‌ی كه هه‌مانه له‌ڕووی به‌ڕێوه‌بردن، هێشتاش له ووڵاتی ئێمه یه‌كجار كه‌مه‌و هه‌ر حاڵه‌ته.
دووه‌میان كه‌مته‌رخه‌می پزیشكی كه به‌هه‌مان شێوه بریتیه له به‌هانا نه‌چونی پزیشك بۆ ئێشكگری له فریاكه‌وتن و هه‌موو ئه‌و ئهڕكانهی كه پێی سپێردراوه له‌هه‌ر شوێنێك بێت، یان به‌كارنه‌هێنانی ستانداری جیهانی بۆ پا ك و خاوێنی له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا.
ئه‌مه‌شیان چه‌ند حاڵهتێكهو به‌هه‌مان شێوه نه بووه به دیارده، به‌ڵام خه‌ڵكی زیاتر گله‌یی و گازانده له‌م حاڵه‌ته ئه‌كه‌ن، ئه‌ویش دیسان زیاتر له‌ووڵاتی ئێمه و زۆر به‌ی ووڵاتانی جیهانیش په‌یوه‌ندی به سیسته‌می ته‌ندروستیه‌وه هه‌یه كه ڕه‌چاوی هه‌ڕه‌می پزیشكی و بانگ كردن له كاتی پێویست(on call) ده‌كات له‌كاتی ئێشكگریدا واته:
یه‌كه‌م كه‌س كه نه‌خۆش ده‌بینێ پزیشكی خولاو ، ئه‌گه‌ر حاله‌ته‌كه له ئهڕك و واجباتی ئه‌و زیاتر بوو ، بانگی دووه‌م كه‌س ده‌كات پزیشكی دێرینی خولاو، ئه‌گه‌ر له ئهڕكو واجباتی ئه‌ویش زیاتر بوو، په‌یوه‌ندی به‌كه‌سی سێیه‌م ده‌كات كه پزیشكی دێرینی پێشكه‌وتو وه(ئه‌وه‌یان له هه‌ندێ شوێن و نه‌خۆشخانه نیه 2nd call), ئه‌گه‌ر له ئه‌ڕكی ئه‌ویش زیاتر بوو ، ئینجا بانگی پزیشكی پسپۆڕی ئه‌و بواره ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر له‌كاتی بانگ كردنی هه‌ر یه‌ك له‌وانه ،پزیشك ئاماده نه‌بوو، ئه‌وا ده‌چێته قاڵبی كه‌مته‌رخه‌می پزیشكی، بێ گومان ئه‌ویش زیاتر چه‌ند حاڵهتێكهو نه‌بووه‌ته دیارده، به‌ڵام زیاتر كێشه‌كه له سیسته‌می ته‌ندروستیه، وه‌ئه‌گه‌ر ڕویدا ئه‌وا پێویستی به لێكۆڵینه‌وه و سزا هه‌یه به پێی یاسا، نه‌ك به پێی ڕاگه‌یاندن و لێدان و تێ هه‌ڵدان.
ماكی ده‌رمان..سه‌ره‌تا ده‌رمان پێكهاته‌یه‌كی كیمیاویه ده‌دریت به نه‌خۆش كه كاریگه‌ریه باشه‌كانی له كاریگه‌ریه خراپه لاوه‌كیه‌كانی زیاتر بێت، واته كاریگه‌ری باش و خراپی هه‌یه، هیچ ده‌رمان بێ كاریگه‌ری لاوه‌كی نابێت و نیه،..بۆ نمونه اسپرین كه دهرمنێكی باوه‌و زۆر كه‌س بێ نه‌خۆشیش به‌كاری دێنن.
ماكه باوه‌كانی اسپرین خۆێن به‌ربونه ، هۆكارێكی سه‌ره‌كی ڕووشان و بریندار بوون و خوێن به‌ربوونی گه‌ده‌یه، كه‌زۆر جار هۆكاره‌كه‌ی ده‌بێته گیان له ده‌ست دانی نه‌خۆشه‌كه.
ئه‌سپرین هۆكاره بۆ خۆێن به‌ربونی مێشك كه زۆربه‌ی كاته‌كان ده‌بێته هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك و خۆێن به‌ربون له‌ده‌ست دانی به‌شێكی جه‌سته یان گیانی نه‌خۆشه‌كه.
ئه‌سپرین هۆكاریكه بۆ خوێن به‌ر بوون و كوێری چاو،هۆكارێكه بۆ ترشان و سك ئێشه‌و ڕشانه‌وه، هۆكاره بۆ ئاڵۆز بوونی بیستن، ئه‌مانه به‌شێكی زۆر كه‌من له كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر دكتۆرێك اسپرینی نوسی بۆ نه‌خۆشێك كه ده‌مارێكی دڵی گیراوه ؟؟ دوای هه‌فته‌یه ك نه‌خۆشه‌كه جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ لێیداو توشی خوێن به‌ربونی مێشك بو، پاش چه‌ند ڕۆژێك وه‌فاتی كرد به‌ڕای تۆ دكتۆره‌كه به‌رپرسه؟
به‌ڕای زۆرێك و ڕاگه‌یاندن به‌ڵێ ،، به‌ڵام له ڕاستیدا نه‌خێر ، ئه‌وه كاریگه‌ری لاوه‌كی ده‌رمانه‌كه‌یه و له‌سه‌ر ڕاكێتهكهی ناوی نوسراوه، چونكه بۆ ئه‌وه نوسرایه كه ده‌ماره گیراوه‌كه‌ی دڵ بكاته‌وه.
لێره‌دا پرسیاڕێك دروست ده‌بی ..ئایه به نه‌خۆشه‌كه‌ت ووت كه ئه‌سپرین ئه‌و ماكه‌ی هه‌یه؟؟
له به‌ر هۆكاری كه‌می ڕۆشنبیری ته‌ندروستی ئاسته‌مه هه‌موو ئه‌و ماكانه به نه‌خۆش بڵێی ،چونكه به‌شی هه‌ره زۆری ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ، كه‌چی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ماكانه زۆر كه‌م ڕوو ده‌ده‌ن، دڵنیام ئێستا هه‌ندێ كه‌س كه ئه‌سپرین ده‌خۆن واز دێنن كه ئه‌م بابه‌ته ده‌خۆێننه‌وه.
لێره‌وه پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و ڕاستیه‌ی كه چه‌ند پێویسته ئه‌سپرین بخورێت، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ئێستا چیتر ئه‌سپرین ده‌رمانێك نیه كه هه‌موو كه‌س بێ نه‌خۆشی بیخوات، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وانه‌ی كه گیرانی ده‌ماری خۆێنیان هه‌یه له دڵ و سه‌رو چاو قاچه‌كان ن ڕێخۆله.
به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر باسی ماكه لاوه‌كیه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌ین ، زۆر زۆرن بۆ نموونه نه‌شته‌رگه‌ری لادانی ڕێخۆڵه كوێره كه زۆر باوه‌و ڕۆژانه ده‌كرێت.
ماكه گشتی یه‌كانی سركڕدن، كه سڕكردنی گشتی خۆی به كاریسه بۆسه‌ر مرۆڤ داده‌نرێت، واته خه‌واندنی مرۆڤ كه ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ڵنه‌ستێته‌وه ،تێك چونی بۆڕی هه‌ناسه و ده‌نگ، تێك چونی كاره‌بایاتی دڵ،زیادی و كه‌می ئۆكسجین و شه‌له‌ل بوون..هتد كه ناتوانین باسی هه‌موی بكه‌ی.
ما كه گشتیه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری ، خۆین به‌ربون، هه‌وكردن، ئاوسانی قاچ و خوێن مه‌یین.
ماكه تایبه‌ته‌كانی ڕیخۆڵه كوێره ، گیرانی رێخۆلهكان،ف‌ت‌ق بوون له شوێنی نه‌شته‌رگه‌ری، پچرانی ده‌ماره‌كان،لكانی ڕیخۆله‌كان، ته‌نانه‌ت یه‌ك له ماكه‌كانی نه‌زۆكی وگیرانی بۆڕی هێلكه‌دان له ئافره‌ت...ئه‌مانه‌و زۆری تریش ماكی لاوه‌كی ئه‌و نهشتهرگهریهن.
گریما ن كرا‌و هه‌مووی له‌ژووری فریاكهوتنت بۆ نه‌خۆشێكی كت‌و پڕی هه‌وكردنی ڕێخۆڵه كوێره شی كرده‌وه، ئه‌ویش ڕه‌تی كرده‌وه، كه به‌دڵنیایی ئه‌گه‌ر به ئافره‌تێك بڵێی له‌وانه‌یه ببێته هۆكاری مناڵ نه‌بوون، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ، بۆ ڕۆژی دواتر ڕێخۆڵهكه ته‌قی و نه‌خۆشه‌كه به به‌كتریا ژه‌هراوی بوو وه‌فاتی كرد، ئه‌وكاته چی ده‌لێن؟
نه‌خۆشه‌كه ڕه‌تی كرده‌وه یان دكتۆره‌كه‌ی نه‌ی كرد؟بێ گومان ده‌ڵێن دكتۆر گۆتی ناكه‌م چونكه وای لێدێت، نه‌ك شیكردنه‌وه‌ی كرد.
كه‌واته كێشه‌كه به گشتی په‌یوه‌ندی به هۆشیاری ته‌ندروستی هه‌یه.
پێویسته نه‌خۆش و دكتۆر و ڕاگه‌یاندكارو مه‌لای ئایینی و مامۆستا‌و هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه هاوته‌ریب بن، بۆ ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه.
ته‌ندروست بن
ن/ د.عه‌زیز مزه‌فه‌ر
كوردستان تیڤی/كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.