به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، ئه‌مرۆ پینج شه‌ممه 27ى حوزه‌یرانى 2019، ئه‌نجێلا مێركڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا بۆ جارى دووه‌م دووچارى له‌رزین بووه.
ئه‌نجێلا مێركڵى ئه‌مرۆ پینج شه‌ممه له ئاهه‌نگێكى فه‌رمى بۆ دیاریكردنى وه‌زیرێكى دادوه‌رى نوێ له به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا ئاماده بوو و هاوشانى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌ڵمانیا وه‌ستابوو و بۆ جارى دووه‌م دوچارى له‌رزین بۆوه.
جێى ئاماژه پێدانه مێركڵ هه‌ر له‌م مانگه‌دا له دیدارێكى تردا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئۆكرانیا تووشى گیان له‌رزین بوو و دواتر رایگه‌یاند: چه‌ند په‌رداخێك ئاوى خواردووه‌ته‌وه پاشان ته‌ندروستیى باش بووه.
هاوكات گوته‌بێژێكى مێركڵ به ماڵپه‌رى سى ئێن ئێن رایگه‌یاندووه: "ته‌ندروستى ئه‌نجێلا مێركڵ باشه و به‌شدارى گۆبوونه‌وه‌ى جى-20 ده‌كات".
ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.