رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی كه له‌له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرای كردووه كه هه‌ردوو وڵاتی ئێران و عێراق گه‌یشتوونه‌ته ریِككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنبوونی 50 هه‌زارسه‌ربازی عێراقی و 55 هه‌زار سه‌ربازی ئێرانی له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: دوای ده‌ساڵ له گفتوگۆكردن هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و ئێرانی له‌میانه‌ی گه‌ڕان و پشكنینی هاوبه‌شدا، گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك بۆ كۆتایی هێنان به دۆسییه‌ی دیل و بێسه‌روشوێنبووانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوانیان.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كدارانی عێراق رێنمایی داوه‌و داوای كردوو به زووترین كات و به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی گه‌ڕان و پشكنینه‌كان ده‌ست پێبكرێت و رووفاتی سه‌ربازه ونبووه‌كان راده‌ستی كه‌سوكارییان بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه هه‌ردوولا وا رێككه‌وتوون پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنینه‌كه له ناوچه‌كانی پێنجوێن و چیای ماوه‌ت و ناوچه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ست پێبكرێت، چونكه له جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران به هه‌زاران سه‌رباز له‌و ناوچانه كوژراون و بێسه‌روشوێن بوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سكای پرێس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.