له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئالنههییان جێنشینى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه چه‌كداره‌كانى ئیماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بى، پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى شێخ محه‌مه‌د بن زایدى كرد و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى ئیماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بى دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش بۆ ئاواره‌كانى عێراق له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ڕۆڵ و چالاكییه‌كانى ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئیماراتى و دامه‌زراوه‌ى ئه‌لخه‌لیفه بۆ هاوكاریى مرۆیى و سوپاسى هاوكارییهكانیانى كرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه 27/6/2019 ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بى و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوانیان كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.