تیمه‌كانى بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه له‌ساڵی 2016وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه‌و له‌یاسا هه‌ڵهاتووه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ن، س، ئـ) به‌مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عێراقی داواكراو بووه، به‌ڵام له‌شوێنی نیشته‌جێبونی خۆی هه‌ڵهاتبو، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه توانرا له‌ناحیه‌ی بازیان ده‌ستگیربكرێت‌و روبه‌روی یاسا بكرێته‌وه.
راشیدهگهیهنن له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه به‌فه‌رمانی دادوه‌ر راگیراوه‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.