Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 16:05

دەستەی دەسپاکیی هەرێم داواى ووردبینى له‌ سیڤى کاندیدی پۆستە وەزارییەکان و پلە باڵاکان ده‌کات

دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان راگه‌یندراوێكى بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یندراوێكدا، داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکات، سیڤیی کاندیدانی وەزارەتەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بخاتە بەردەم دەستەکەیان.

ئەمەش دەقی راگەیاندراوەکەیە:- 

راگەیەنراوی ڕۆژنامەوانی دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان

دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان بە نووسراوی ژمارە ٥/١١٣ ڕۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و تیایدا ھاتووە:

یەکێک لە ئەرکەکانی دەستەی دەسپاکی چەسپاندی بنەماکانی دەسپاکی و دڵسۆزییە لە کەرتی وەزیفەی گشتیی لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان دەستە لەسەر داوای کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان وردبینی کرد لە ناوی سەرجەم کاندیدەکانی لیستەکان بۆ پەرلەمان.

داوا لە بەرێزتان دەکەین کە کاندیدی پۆستە وەزاریەکان و سەرجەم پلە باڵاکان بخرێنە بەردەم دەستە بۆ ئەوەی وردبینی لە (سی ڤی) یەکانیان بکرێ ھاوشێوەی بەغدا  کە ھیچ دامەزراندنێک ناکرێ بەبێ ڕای دەستەی دەسپاکی عێراق کە دەبێتە ھەنگاوێکی گرنگ لەسەر پڕەنسیپی دڵسۆزی و دەسپاکی. سەبارەت بەو کەسانەیش کە پۆستی باڵا لە ھەرێم وەردەگرن پێویستە وابێت، چونکە کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر باشتربوونی رەوشی ئیداری و حکومڕانی لە کوردستان.

ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.