ئەمرۆ پێنجشه‌ممه له ئه‌نجامى دوو رووداوى جیاوازى هاتۆچۆدا له شنگال و خانه‌قین، ژماره‌یه‌ك هاولاتى بوونه قوربانى .
لە رووداوى یه‌كه‌مدا ، كه له نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە سەر رێگای شنگال - تەلەعفەر روویدا، 4 کەس گیانیان لەدەستدا، کە دووانیان کوردی ئێزیدی و دووی دیكه‌ش عەرەبی ناوچه‌كه بوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له سنووری قه‌زای خانه‌قین و له‌سه‌ر رێگای خانه‌قین - گوڵاڵه به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 7ی دیكه‌ش بریندار بوون، كه دۆخی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك بریندار ناجێگیره.
دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مێتسۆبیشی گاڵانت و دۆج چارجه‌ر لێكیانداو به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 7ی دیكه‌ش بریندار بوون، كه له‌ناویاندا ئافره‌ت و منداڵ هه‌ن و برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بعقوبه كراون، كه دۆخی ته‌ندروستی به‌شێك له برینداره‌كان ناجێگره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.