Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 16:05

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا، چوار کەسی یه‌ک خێزان شه‌هیدبوون

5 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هه‌ردوو گوندی بڕەدێ و عاشقووڵکەی سەر بە شارەدێی سەنگەسەر له‌ بناری قەندیل بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە 4 کەس شه‌هیدبوون و  پێنج کەسی دیکەش بریندار بوونن کە هەموویان یەک خێزانن و له‌ناو ئۆتۆمبێلى خۆیاندا بوون.

به‌پێى شاهێدحالان، بۆردوومانەکە بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تیۆتا مەرزیە و تیۆتا لاندکرۆزەر بووە و به‌ هۆیه‌وه‌ 4 كه‌س شه‌هید بوون، كه‌ له‌ دایك و باوك و منداڵیان بوون و 5 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.