هه‌ندێك كه‌س ھه‌ست به بێھێزی و لاوازی ده‌كات له ده‌ستیدا یاخود قۆڵه‌كانی، ناتوانێت شتی قورس ھه‌ڵگرێت، یاخود له‌ده‌ستی ده‌كه‌وێته خوارێ، ھه‌ست به‌سڕی په‌نجه‌كانی و ده‌رزی ئاژه‌نین ده‌كات تێیدا
گرنگترین ھۆكاره‌كانی:
1-كه‌می ڕێژه‌ی ڤیتامین بی له‌له‌شدا، كه‌ئه‌ویش ڤیتامین بی1 ، بی 6، بی 12، به‌ڵام زیاتر كه‌می بی 12 كاریگه‌ری ھه‌یه.
2-نه‌خۆشی شه‌كره .
3-نه‌خۆشیه‌كانی تێكچوونی غوده‌ی ده‌ره‌قی.
4-چاره‌سه‌ر به تیشك له‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان ھه‌یه.
5-بوونی فشار له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان، به‌ھۆی ئینزلاقی دیسكی بڕبڕه‌كانی پشت و مل بێت یاخود داخورانی جومگه‌كان، یان بوونی فشار له‌سه‌ر ده‌مار له‌ناوچه‌ی مه‌چه‌ك كه‌پێ ده‌وترێت كارپه‌ل تونیل سیندروم، یاخود له قوله‌پێ كه‌پێ ده‌وترێت تارسه‌ڵ تونیل سیندرۆم .
6-نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر.
7-ھه‌ندێك ھۆكاری تر ھه‌یه، وه‌كو جگه‌ره‌كێشان، خواردنه‌وه‌ی زۆری شله‌مه‌نییه ووریاكه‌ره‌وه‌كان وه‌كو چا، قاوه، خواردنه‌وه‌ی مادده كهولیه‌كان.
نیشانه‌كانی چین ؟
1-له‌رزینی زۆر له ده‌ست و قاچ دا.
2-ھه‌ستكردن به سڕی و ده‌رزی ئاژه‌نین له له‌ش دا.
3-ھه‌ستكردن به بێھێزی ماسولكه‌كان و به‌ندكردن و قورسی له چوار په‌ل دا.
چۆن چاره‌سه‌ری ده‌كه‌یت ؟
بێگومان جۆره‌ها چاره‌سه‌ری جیاوز هه‌یه، به‌ڵام گرنگه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت به‌رله هه‌موو هه‌نگاوێك، له رێگای ده‌رمان یان چاره‌سه‌ری سروشتی یاخود وه‌رزش و سیستمی خۆراكی ته‌ندروسته‌وه كۆتایی به‌م گرفته‌دێت.
1-خواردنی ئه‌و جۆره خۆراكانه‌ی كه ڤیتامین بی1، بی6، بی12 ی تێدایه، كه‌یارمه‌تی به‌ھێزكردنی ده‌ماره‌كان ده‌دات وه‌كو ، نیسك، ماسی، ھێلكه، جگه‌ری مانگا، گۆشت، كیوی، سپێناخ، مۆز، خورما، شلك.
2-كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كه كافاینیان تێدایه، وه‌كو چا، قاوه، خواردنه‌وه گازییه‌كان.
3-وازھێنان له جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كھولیه‌كان.
4-ئه‌نجامدانی وه‌رزش، چونكه وه‌رزش سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، لێدانی دڵ ڕێكده‌خات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ھۆی به‌ھێزكردنی ده‌ماره‌كان، ده‌توانیت ئه‌و جۆره وه‌رزشانه بكه‌یت كه ده‌ماره‌كانی ده‌ست و قاچ به‌ھێز ده‌كات، هاوكات ماسولكه‌كان به‌ھێز ده‌كات.
5-خه‌وتن به‌ڕێكی و له‌كاتی خۆیدا بۆ ماوه‌ی 6-8 كاتژمێر، بێھێزی ده‌مار چاك ده‌كات.
6-ھێوركردنه‌وه‌ی باری ده‌روونی ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی یۆگا و میدیته‌یشن و ده‌رزی چینی .
7-ھه‌ندێكجار وه‌رگرتنی ئه‌و سه‌پلیمێنتانه‌ی كه ڤیتامین بییه‌كانیان تێدایه‌كاریگه‌ری باشی ھه‌یه وه‌كو (B1, B6, B12).
8-وه‌رگرتنی دژه ھه‌وكردنه‌كان به‌تایبه‌تی (NSAI)، یان ھێوركه‌ره‌وه‌كان و دژه په‌ركه‌مه‌كان كاریگه‌ریان ھه‌یه له‌سه‌ر چالاككردنی ده‌ماره‌كان، به‌ڵام له ژێر چاودێری پزیشك.
سه‌رچاوه/خۆت پزیشكی خۆت به
كوردستان تیڤی/كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.