به‌پێى هه‌واڵێكى فرانس 24، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ین باڵیۆزه‌كه‌ى له عێراق بانگكردهوه و داوایكرد گیانى كارمه‌ندانى بلێۆزخانهكهى له به‌غدا بپارێزرێت.
شه‌وى رابردوو، له به‌غدا خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بالێۆزخانهى به‌حره‌ین و ئاڵاى به‌حره‌ینیان داگرت و ئاڵاى فه‌ڵه‌ستینیان به‌رزكرده‌وه، خۆپیشانده‌ران له دژی به‌ستنى كۆنگره‌ى مه‌نامه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامدا بوو، كۆنگره‌كه له مه‌نامه‌ى پایته‌ختى به‌حره‌ین له‌سه‌ر پرسى فه‌له‌ستین له‌ژێر ناوى ئاشتى له پێناو گه‌شه‌سه‌ندندا به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرین له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ى ئه‌و خۆپیشاندانه‌ى كرد‌و نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى و راشیگه‌یاند: ئه‌و خۆپیشاندانه دژ به‌سه‌روه‌رى خاكى عێراق ئه‌نجامدراوه، هه‌ر لهبهیانامهكهشدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ین سه‌لاح عه‌لى ئه‌ل مالكى باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى بانگكردهوه و هه‌روه‌ها داواشى له حكومه‌تى عێراق كردووه گیانى كارمه‌ندانى باڵیۆزخانهكهى بپارێزرێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مرۆ هه‌ینى 28ى حوزه‌یرانى 2019، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌و خۆپیشاندانه پێچه‌وانه‌ى یاسا دیبلۆماسییهكانه و وێراى ده‌ربڕینى داواى لێبوردنیش له حكومه‌تى به‌حره‌ین كرد و به‌هۆى ههڵكوتانى خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر بالێۆزخانهى به‌حره‌ین و 54 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.