Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 16:04

32 ساڵ به‌سه‌ر کیمیابارانکردنى شاری سەردەشت تێده‌په‌رێت

زیاتر لە 150 کەس شەھید بوون و 8 ھەزار کەسیش بڕیندار بوون
کوردستان TV
100%

32 ساڵ لەمەوبەر و ڕێکەوتی 1987/6/28 لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا حکوومەتی ڕووخاوی بەعس، شاری سەردەشتی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە کیمیایی بۆردومان کرد و تێیدا سەدان کەس شەھید و بریندار بوون.

لەو بۆردومانەدا جەماوەری بێتاوانی شاری سەردەشت زۆرترین قوربانیی مەدەنی دا و زیاتر لە 150 کەس شەھید بوون و 8 ھەزار کەسیش بڕیندار بوون کە تاکوو ئێستاش بەرکەوتوانی کیمیاییەکە گیانیان لەدەست دەدەن و بریندەکانیان ساڕێژ نەبووە.

ساڵی 1987، و لەگەڵ لێدانی کیمیایی لەسەردەشت وڵاتانی نێودەوڵەتی گوشاریان بۆ سەدام نەھێنا و بێدەنگیان لێکرد، وەکوو چۆن دواتر لە ھەڵەبجەش کارەسات و کوشتاری کوردان، بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بوون.

ھەموو ساڵێک لە ڕێوڕەسم و یادی کیمیابارانی سەردەشت و ھەڵەبجەدا لەو دوو شارەوە شاندی فەرمی بەشداری دەکەن و پەیامی ئاشتی و ھاوخەمی بە کەسوکاری شەھیدان و قوربانیان دەگەیەنن.

ئەمڕۆ ھەینی 2019.6.27 شاندێکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ڕێوڕەسمی 32یەمین ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشتدا بەشدارن و پەیامی ھاوخەمیی کەسوکاری قوربانیانی ھەڵەبجە بە سەردەشت دەگەیەنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.