رۆژنامه‌ی The Wall Street Journalی ئه‌مریكی له به‌رپرسانی ئه‌مریكای گواستووه‌ته‌وه "هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه بۆسه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان له سعوودیه سه‌رچاوه‌كه‌ی عێراق بووه نه‌ك یه‌مه‌ن".
رۆژنامه كه له ماڵپه‌ڕی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ئه‌مریكی(به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌كانیان بكات) گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و هێرشانه له‌ریگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆسه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه له مانگی ئایاری رابردوو ئه‌نجامدران، سه‌رچاوه‌كه‌ی عێراق بووه نه‌ك یه‌مه‌ن.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ به‌كارنه‌هێنانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ ئه‌نجامدانی هێرش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.