Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 00:55

ڕازیت به‌رامبه‌ر بڕێک پاره‌، فه‌یسبووک سیخوڕیت به‌سه‌ره‌وه‌ بکات ؟

بۆ هه‌ر مانگێك ٢٠دۆلاری به‌خشیوه‌ به‌ به‌شداربوو
کوردستان TV
100%

ره‌نگه‌ ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌ توشی سه‌رسوڕمانت بكات ، به‌ڵام ڕاستیه‌ و فه‌یسبووك پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو ١١/٦ ڕایگه‌یاند پاره‌ ده‌دات به‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌وكه‌سه‌ كۆبكاته‌وه‌ و هه‌ڵبگرێت.

فه‌یسبووك زانیارییه‌كانی وه‌ك ( ئه‌و به‌رنامانه‌ چین له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت هه‌ن، چه‌ندیه‌تی به‌كارهێنانی ماوه‌ی به‌رنامه‌كان، شوێن و جۆری ئامێر و ئه‌و ڕایه‌ڵه‌ و شه‌به‌كه‌ی به‌كاریده‌هێنی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت، چ چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌یت له‌ناو خودی به‌رنامه‌كاندا) كۆده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئامێری ئه‌و كه‌سه‌ی به‌شدارده‌بێت. وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ زانیارییه‌كانی وه‌ك پێناس و ژماره‌ی نهێنی و ڕه‌گه‌ز و زانیاری به‌كارهێنه‌ر وه‌رناگیردرێت و نابه‌سترێته‌وه‌ به‌ زانیارییه‌ كۆكراوه‌كان.

زانیارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایله‌وه‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ فه‌یسبووك دروستی كردووه‌ و له‌ ئێستادا ته‌نها بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید به‌رده‌سته‌ له‌ كۆگای پله‌یی ستۆر به‌ناوی (Study from Facebook)، وه‌ له‌كۆگای ئه‌پستۆر نیه‌ چونكه‌ ئه‌پڵ ڕه‌تی كرده‌وه‌ له‌وجۆره‌ به‌رنامانه‌ هه‌بن له‌ كۆگاكه‌یدا و پێچوانه‌ی یاساكانیه‌تی.

ktv

ئه‌م به‌شداری كردنه‌ له‌ ئێستادا ته‌نها بۆ وڵاتی ئه‌مریكا و هیندستانه‌، وه‌ بۆ به‌شداربوون هیچ شوێنێك نیه‌ تاكوو خۆت تۆمار بكه‌ی به‌ڵكو فه‌یسبووك خۆی وه‌ك ڕێكلام و بانگه‌شه‌ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ده‌ته‌وێ به‌شداری بكه‌ی له‌ وه‌ها پڕۆگرامێكدا، ئینجا گه‌ر تۆ ویستت په‌نجه‌ له‌ ڕیكلامه‌كه‌ ده‌ده‌یت و به‌ ئیمه‌یڵ خۆت تۆمار ده‌كه‌یت و زانیارییه‌كان تۆمارده‌كرێن، دواتر له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه‌ ئاگادارده‌كرێیته‌وه‌ و زانیارییه‌كان ده‌خه‌یته‌سه‌ر به‌رنامه‌ دابه‌زێنراوه‌كه‌ی سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت. وه‌ له‌كاتی په‌شیمانبوونه‌وه‌ ده‌توانی به‌رنامه‌كه‌ بسڕیته‌وه‌ و به‌كارنه‌هێنی.

دیار نیه‌ فه‌یسبووك چه‌ند ده‌دات به‌ به‌شداربووانی پڕۆگرامه‌كه‌، به‌ڵام پێشتر هاوشێوه‌ی ئه‌م پڕۆگرامه‌ فه‌یسبووك بۆ هه‌ر مانگێك ٢٠دۆلاری به‌خشیوه‌ به‌ به‌شداربوو.

گه‌ر فه‌یسبووك داوات لێ بكات،ئاماده‌ی به‌رامبه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌شداربیت له‌ وه‌ها پڕۆگرامێكدا ؟

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.