له ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووهه‌زارونۆزده بۆ تۆپی پێ و له گه‌ڕی دووه‌می گڕوپی چواره‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی كۆت دیڤواری برده‌وه
یاریه‌كه له یاریگای سه‌لام له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر له سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به تایبه‌تی یاریزانانی مه‌غریب كه ده‌ستپێشخه‌ر بوون ، له خوله‌كی بیستوسێدا یاریزان یوسف ئه‌لنه‌سیری گۆڵێكی بۆ مه‌غریب تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی كۆت دیڤوار هه‌وڵه‌كانیان بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری خسته‌گه‌ڕ، به‌ڵام هێرشه‌كانیان بێ ئاكام بوو و نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی ڕكابه‌ره‌كه‌یان بهه‌ژێنن و ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه هه‌روه‌ك خۆی مایه‌وه، به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناو به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی چواره‌م مایه‌وه‌و گه‌یشتنی بۆ قۆناغی شازده مسۆگه‌ركرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.