Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 10:47

ئه‌لێکس ئه‌یوبی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی نیجێریا: هه‌وڵ بۆ نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌کانى ئه‌فریقیا ده‌ده‌ین

ئه‌یوبی له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئێس ئێن تیڤی رایگه‌یاند
کوردستان TV
100%

ئه‌لێكس ئه‌یوبی یاریزانی یانه‌ی ئارسناڵ و هه‌ڵبژارده‌ی نیجێریا ڕایگه‌یاند كه‌ تیپه‌كه‌ی به‌ پلانێكی تۆكمه‌ ڕكابه‌ریه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووهه‌زارونۆزده‌ ئه‌نجامده‌دات و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ببه‌نه‌وه

 ئه‌یوبی له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئێس ئێن تیڤی له‌ شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی میسر ئاشكرای كرد كه‌ بۆ‌ هه‌ر یاریه‌كی جامی ئه‌فریقیا پلانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی له‌ گڕوپێكی سه‌ختدان، توانیان دوو سه‌ركه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی بۆرۆندی و كینیا تۆماربكه‌ن و تیپه‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه‌ قۆناغی شازده

 له‌باره‌ی ئارسناڵیش ئه‌یوبی ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ ئامانجی یه‌كه‌می یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی چامپیۆنس لیگ و بۆ وه‌رزی نوێش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌نجامی باش و نازناوی یۆرۆپالیگ و پێشبڕكێ ناوخۆیه‌كان به‌ده‌ست بێنن 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.