Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 03:56

شاندێکی ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا و نوێنه‌رانى هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بنه‌وه‌

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29 ى 6 ى 2019  شاندێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كات سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و نوێنەرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە. 

ئەحمەد سەحاف گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاویكردۆته‌وه‌ شاندەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمڕۆ دەگەنە عێراق و ھەمان رۆژ دەگەڕێنەوە و بە داوەتنامەی فەرمی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەردانەكە ئەنجام دەدەن و بڕیارە لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی كۆمار، سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببنەوە هەروەها لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆدەبنەوە.

 شیاوی ئاماژه‌ پێدانه‌  ئەم سەردانەی شاندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌ردانێكی گرینگه‌  بۆ عێراق لە چوارچێوەی كارەكانی حكوومەتدا دێت بۆ پێشخستنی رۆڵی نێودەوڵەتیی عێراق لەنێو وڵاتانی جیهاندا و نیشانەی هێوربوونەوە و سەقامگیری دۆخی ئاسایشی عێراقە .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.