Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 03:56

داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر کاروانێکی ھێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق و چوار کوژراو برینداری لێکه‌وتۆته‌وه‌

له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ھێرشێكی داعش بۆسه‌ر كاروانێكی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، چوار پۆلیس فیدراڵ كوژران و برینداربوون.

نه‌قیب سه‌عد محه‌مه‌د، ئه‌فسه‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌ددین رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش ھێرشیانكرده‌ سه‌ر كاروانێكی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ناوچه‌ی فه‌رحاتییه‌ رۆژئاوای قه‌زای به‌له‌د باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین.

به‌ گوته‌ی سه‌عد محه‌مه‌د له‌ ئاكامی ھێرشه‌كه‌دا، پۆلیسێكی فیدراڵ كوژراوه‌ و سێی دیكه‌ش برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.