چیڕۆكی داهێنانی پێنووس (قه‌ڵه‌م جاف) نموونه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له داهێنان كه جیهانی پێگۆڕی، نووسینی زۆر ئاسان و جوانكرد، به‌رله‌وه‌ی ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر و چاپه‌مه‌نی ده‌ركه‌وێت. سه‌رباری ئه‌م پێشكه‌وتنه خه‌ڵكێكی زۆر پێیانباشه هه‌ر پێنووس (قه‌ڵه‌م جاف) به‌كاربێنن.
پێنووس ئه‌وكاته ده‌نووسێت، كه ده‌یجوڵێنێت، له‌گه‌ڵ جووڵاندنیدا ئه‌و مره‌كه‌به داده‌به‌زێته سه‌ر ناوچه‌ی نووكی پێنووسه‌كه، له نووكی پێنووسه‌كه تۆپێكی خڕ هه‌یه، كه رێگه ده‌دات به‌هاتنه خواره‌وه‌ی مره‌كه‌به‌كه و دابه‌شكردنی به هاوسه‌نگییه‌كی گونجاو. تیره‌ی ئه‌و تۆپه 0.7 ملیمه‌تر تێناپهڕنێت، ئه‌گه‌ر زۆر گه‌وره‌بێت ده‌گاته 1ملیمه‌تر.
چیڕۆكی داهێنانی پێنووس به‌شێوازه نوێیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژنامه‌نووسی هه‌نگاری، لاسزلۆ بیرۆ(1899 تا 1985)، كه ئه‌م داهێنانه‌ی به فه‌رمی له ساڵی 1938 له پاریس تۆماركرا.
رۆژێك بیرۆ له‌به‌رده‌م چاپخانه‌یه‌ك راوه‌ستابوو، ئه‌وه‌ی به‌دیكرد، چاپخانه‌كه كاتێك پهڕهكان چاپ ده‌كات پاش چه‌ند خووله‌كێك مره‌كه‌به‌كه وشك ده‌بێته‌وه. بیرۆ بیركرده‌وه كه هه‌مان مره‌كه‌بی چاپخانه‌كان به‌كاربهێنێت له پێنووسی ئاسایی‌دا، به‌ڵام سه‌ره‌تا تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه ئه‌و مره‌كه‌به به‌هۆی لینجی و خه‌ستییه‌وه به ئه‌سته‌م ده‌گه‌شته نووكی پێنووسه‌كه.
بیرۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژنامهنووسبوو زۆر ماندوو ده‌بوو به نووسین به شێوازی په‌ڕی باڵنده، چونكه هه‌رجارێك پیتێكی بنووسیابایا ده‌بووایه بیخاته‌وه نێو شووشه‌ی مره‌كه‌به‌كه.
پیرۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌نای بۆ جۆرجی برای برد كه یاریده‌ده‌ری پزیشكبوو، هه‌ردووكیان پێكه‌وه په‌ره‌یان دا به داهێنانی نووكێك كه تۆپێكی بچووك له خۆده‌گرێت، له‌كاتی جووڵاندنیدا رێگه بهمرهكهبهكه ده‌دات بێته خواره‌وه بۆ سه‌ر لاپه‌ڕه‌كه.
ئه‌م دوو برایه له ساڵی 1943 كۆچییان كرد به‌ره‌و وڵاتی ئه‌رجه‌نتین، له هه‌مان ساڵیش‌دا كۆمپانیایه‌كی پێنووسیان بنیادنا به‌ناوی بیرۆم.
ئه‌م پێنووسه بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وانه بریتانییه‌كان به‌كارهات، دواتر به هه‌موو جیهاندا بڵاوبوویه‌وه.
جێی باسه وڵاتی ئه‌رجه‌نتین له 29ی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك یادی له دایكبوونی بیرۆی رۆژنامه‌نووس ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.