Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 03:56

سه‌رکرده‌یه‌کی حه‌شدی شه‌عبی له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا کوژرا

له‌لایه‌ن ئاسایشی حه‌شد بانگ كراوه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوتی خانه‌واده‌كه‌ی، جه‌واد كازم شبل سوڵتان، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی لیوای 29ی ئه‌نسارولحوجه‌ له‌ حه‌شدی شه‌عبی، به‌هۆی ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆره‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها به‌پێی میدیای عێراقی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی به‌یاع له‌ به‌غدا، چه‌ند كاتژمێرێك لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناوبراو كردووه‌و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر توندا، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن شبل سوڵتان، كه‌ ده‌كاته‌ی مامی جه‌واد كازم رایگه‌یاندووه‌: برازاكه‌م له‌لایه‌ن ئاسایشی حه‌شد بانگ كراوه‌و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌لایه‌ن ئاسایشی حه‌شده‌وه‌ له‌ به‌غدا راگیراوه‌، دواتر بۆ رۆژی سێیه‌م ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشه‌به‌ره‌كان له‌كه‌رخ كراوه‌.

ده‌شڵێت: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، برازاكه‌م به‌ تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌و له‌ كاتژمێر 12ی شه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا  كردووه‌و كاتژمێر پێنجی به‌ره‌به‌یان گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.