Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 03:56

باڵیوزخانەی تورکیا ده‌رباره‌ی‌ نرخی ڤیزه‌ هاووڵاتیانی عێراق ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

له‌ حاڵه‌تی وه‌رگرتنی پاره‌یه‌كی زیاتر
کوردستان TV
100%

باڵێوزخانەی توركیا لە بەغدا، نرخی ڤیزە بۆ هاووڵاتیانی عیراقی دیاری دەكات و داواكاره‌ له‌ حاڵه‌تی وه‌رگرتنی پاره‌یه‌كی زیاتر له‌وه‌ی دیاریی كراوه‌، له‌ڕێی ئیمه‌یڵی تایبه‌ته‌وه‌ باڵێوزخانه‌كه‌یان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

ئەمڕۆ شەممە 2019/6/29 بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن باڵێوزخانەی توركیاوە لە بەغدا بڵاوكرایەوە كرێی هەموو ڤیزەیەكی ئەلیكترۆنی 30 دۆلارە و لەگەڵ ئەو باجەی دەخرێتە سەری دەكاتە (35.40 دۆلاری ئەمریكایی)، ئەمەش لەبەرانبەر پێشكەشكردنی ڤیزەی جۆری C1 كە لەلایەن ئەو لایەنانەوە پێشكەش دەكرێن كە خزمەتگوزاریی و نێوەندگیریی دەكەن بۆ دەركردنی ڤیزەی ئەلیكترۆنی بۆ ئەو عیراقییانەی دەیانەوێت سەفەر بۆ توركیا بكەن.

باڵێوزخانه‌ی توركیا ده‌ڵێت: له‌ حاڵه‌تی وه‌رگرتنی پاره‌یه‌كی زیاتر له‌وه‌ی دیاریی كراوه‌، هاووڵاتیانی عیراقی ده‌توانن له‌ڕێی ئیمه‌یڵی تایبه‌ته‌وه‌، باڵێوزخانه‌كه‌یان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

بۆ وه‌رگرتنی ڤیره‌ ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ كلیك بكه‌:

http://www.mfa.gov.tr/default.ar.mfa

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.