Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 13:39

راگه‌یه‌ندراوی کۆتایی لووتکه‌ی G20 بڵاوکرایه‌وه‌

له‌ وڵاتی ژاپۆن بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ كۆنفرانسی لوتكه‌ به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
100%

ساڵانه‌ بیست وڵاتی پیشه‌سازی جیهان كه‌ به‌ جی بیست ناسراوه‌ له‌ده‌وری یه‌ك كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ تاوتوێی كێشه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی جیهان، بۆ ئه‌مساڵ له‌ وڵاتی ژاپۆن و له‌ شاری ئۆساكا بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ كۆنفرانسی لوتكه‌ به‌رێوه‌چوو و ئه‌مرۆ كۆتایی هات.

راگه‌یه‌نراوی لووتكه‌ی G20 كه‌ سه‌ركرده‌كانی 20 وڵاتی خاوه‌ن گه‌وره‌ترین ئابووریی جیهان كۆده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه‌ و له‌ شاری ئۆساكا میوانداریی كرا، بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌ كۆتایی لوتكه‌كه‌دا، راگه‌یه‌نراوێك بڵاوكرایه‌وه‌، راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ چل و سێ خاڵ له‌خۆده‌گرێت و كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی جی بیسته‌وه‌ واژوو كراوه‌.

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هۆشداری ئه‌وه ‌دراوه ‌كه ‌گه‌شه‌ی ئابووری جیهانی له‌ئاستێكی نزم دایه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی گرژییه‌ بازرگانیی و جیۆپۆڵه‌تیكییه‌كاندا، مه‌ترسییه‌كان زیادیان كردووه‌. له‌راگه‌یه‌نراوی كۆتایی سه‌باره‌ت به‌بازرگانی و سزاكان جه‌خت له‌وه ‌كراوه‌ته‌وه‌ كه ‌بازاڕه‌كان به‌كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه ‌و پشتیوانیی له ‌ریفۆرمه‌پێویسته‌كانی رێكخراوی بازرگانیی جیهانیی ده‌كه‌ن و كارده‌كه‌ن له‌پێناو ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی یه‌كسانی جیهانیی‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای لووتكه‌كه ‌رایگه‌یاند كه‌ وێڕای بوونی جیاوازی زۆر له‌نێوان ئه‌ندامانی جی بیستدا له‌باره‌ی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا به‌ڵام سه‌ركرده‌كان زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه‌.

زیاتر له‌دوو هه‌زار رۆژنامه‌وان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه‌ رووماڵی لوتكه‌كه‌یان ده‌كرد كه‌ به‌به‌شداری سیو حه‌وت سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆك حكوومه‌ت و نزیكه‌ی سی هه‌زار كه‌س كه ‌نوێنه‌رانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاشیان له‌نێودابوون به‌ڕێوه‌چوو. ساڵی داهاتوو سعوودیه ‌سه‌رۆكایه‌تی خولی لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی جی بیست ده‌كات و میوانداری لوتكه‌كه ‌ده‌كات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.