به پێی وێنه‌یه‌ك كه ده‌ست پێگه‌ی یه‌س عێراق كه‌وتووه، نه‌جاح شه‌ممه‌ری، وه‌زیری نوێی به‌رگری عێراق له میانه‌ی دیدارێكی فه‌رمیدا له‌گه‌ڵ ره‌حیم شه‌ممه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌جلی میللی (دیشداشه) ده‌رده‌كه‌وێ.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌یان له‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی جه‌نابی وه‌زیر گرتووه كه وه‌ك دیدارێكی فه‌رمی دانیشتووه، هاوكات كه‌سانێكی دیكه به‌رگرییان له وه‌زیره تازه‌كه‌ی عێراق كردووه‌و ده‌ڵێن: شه‌ممه‌ری له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا پێشوازی له‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه‌و ئازاده له‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه ده‌كات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.