Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 18:29

به‌وێنه‌ ..... ئەندامێکی فراکسیۆنى پارتى له‌ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆچی دوایی کرد

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌
کوردستان TV
100%


بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 30 ى 6 ى 2019 ، یاسین سەلیم مزووری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان كۆچى دوایی كرد 

یاسین سەلیم مزووری به‌هۆی نه‌خۆشى له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆچى دوایی كرد ،  سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بنه‌ماڵه‌ى یاسین مزووری به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، كه‌ناوبراو نەخۆشی دڵی هەبووه‌ و هۆکاری کۆچی دواییەکەشی هەر ئەو نەخۆشییە بووه‌. 

یاسین سەلیم مزووری لەدایکبووی ساڵی 1968  له‌سنوری مێرگه‌سۆر له‌دایكبووه‌ و بریاره‌  ته‌رمه‌كه‌ى له‌گۆڕستانى به‌حركه‌ پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌خابسپێردرێت 

1

 

 شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.