ئه‌وه‌ی سه‌رنج راكێشه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ی ماڵه‌كانی گوندی دۆسته‌ك و هێڵانه‌ی حاجی له‌قله‌قه‌كانی گوندی دۆسته‌ك جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه.
له‌مباره‌یه‌وه خورشید ئه‌حمه‌د، دانیشتووی گوندی دۆسته‌كه و ئاشنایه‌تییه‌كی دوور و درێژی له‌گه‌ڵ له‌قله‌قه‌كانی گونده‌كه‌ی هه‌یه گوتی: گوندی دۆسته‌ك له ساڵی ١٩٧٤ ئاوه‌دانكرا، هه‌ر له‌و كاته‌وه جووتێك له‌قله‌ق له یه‌كێك له ستوونی گونده‌كه‌مان و هێلانه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن و هه‌ر له‌وكاته‌وه هیچ كه‌س له‌قله‌قی ئازار نه‌داوه و ساڵ دوای ساڵ وه‌چه و نه‌وه‌كانی ژماره‌یان زیاتر بوو".
گوتیشی: له‌قله‌قه‌كانی سنووری گوندی دۆسته‌ك كه ژماره‌یان ١٤٠ جووت ده‌بێت، هه‌موو وه‌چه و نه‌وه‌ی ئه‌و جووت حاجی له‌قله‌قه‌ن كه به‌رله ٤٥ ساڵ له گونده‌كه‌مان جێگیربووه، گونجاوی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌مان و تێگه‌یشتوویی و ئاژه‌ڵدۆستی هاووڵاتییانی گوندی دۆسته‌ك و ده‌ورووبه‌ری وایكردووه له‌قله‌كان سنووری گونده‌كه‌مان بكه‌نه مۆڵگه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی.
ئه‌و هاووڵاتییه ده‌شڵێت : وه‌رزی جووتبوونی لقله‌قه‌كان له كۆتایی وه‌رزی به‌هار ده‌ستپێده‌كات، له‌م وه‌رزه‌یاندا له‌قله‌قه‌كان كۆده‌بنه‌وه و به ئاسمانی ناوچه‌كه‌ماندا ده‌سوڕێنه‌وه، دوای هێڵكه كردن و كڕكه‌وتن بۆ ماوه‌ی ٣٠ رۆژ هه‌ر خێزانێك ده‌بێته خاوه‌نی چه‌ند بێچووێك، پاش پێگه‌یشتن و په‌روه‌رده‌كردنی بێچووه‌كانیان، له‌قله‌قه‌كانی سنووره‌كه‌مان له كۆتایی مانگی ئابی هه‌موو ساڵێك كۆچ ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌رێمی كوردستان جێده‌هێڵن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای گوندی دۆسته‌ك گونجاوترین كه‌شوهه‌وایه بۆیان، له‌قله‌قه‌كانی سنووره‌كه‌مان پێش هه‌موو سنووره‌كانی دیكه له گه‌شته‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆسته‌ك.
له‌قله‌ق یان حاجی له‌قله‌قیشی پێده‌گوترێت به‌وه ناسراوه كه له شوێنی سه‌قامگیر و ئه‌مان ده‌مێنێته‌وه و هێنده دڵ ناسكه ته‌نها یه‌ك جار ئازاردانی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بتۆرێت و چه‌ندین ساڵ ناوچه‌كه جێبهێڵێت.
له‌قله‌ق یه‌كێكه له‌و باڵندانه‌ی كه سیفاتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و هاوشێوه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌ژین، به‌ڵام تیره‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر تێكه‌ڵ نابن، خێزان خێزان به جیا پێكه‌وه ده‌ژین، هه‌ر خێزانێك هێلانه‌ی خۆی هه‌یه، شوێنی سه‌قامگیر و دوور له جه‌نگ و جه‌نجالی هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ژیان، مانه‌وه و زۆربوون. خواردنی سه‌ره‌كییان له چه‌م و زۆنگاوی ناوچه كشتوكاڵییه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به به‌ربوومی جووتیاران بگه‌یه‌نن.
حاجی له‌قله‌ق ره‌نگی سپی سه‌ر باڵه‌كانی ره‌شن و ده‌نووكێكی سوور و دوو قاچی درێژی هه‌یه، به ده‌نووكه درێژه‌كه‌ی راوی مار، مشك، جرج و بۆق ده‌كات و ده‌یخوات و هه‌ر ئه‌و خوارندنانه‌ش له كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان بۆ بێچووه‌كانیان ده‌هێنن. ته‌نانه‌ت بێچووه‌كانیان راده‌هێنن له‌سه‌ر هه‌ڵفڕین و چۆنییه‌تی راوكردنی ئه‌م گیانه‌وه‌رانه.
هاووڵاتییانی گوندی دۆسته‌ك-یش له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ئاشنان به مێژوو و سروشتی له‌قله‌قه‌كان، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئازاریان ناده‌ن و و هێلانه‌كانیان ناشێوێنن.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی حاجی له‌قله‌ق ئه‌وه‌یه له شوێنه به‌رزه‌كان ژیان ده‌كه‌ن و هه‌ر به كۆمه‌ڵیش كۆچ ده‌كه‌ن و به كۆمه‌ڵیش له كۆچه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ته‌مه‌نی حاجی له‌قله‌ق به شێوه‌یه‌كی گشتی له ٣٠ بۆ ٤٥ ساڵ ده‌بێت، ساڵانه سێ بۆ شه‌ش هێڵكه ده‌كات و دوای سی رۆژ كڕكه‌وتن چه‌ند بێچووێك له‌قله‌ق له هێڵكه‌دا ده‌رده‌هێن و باوانی ئه‌م بێچووانه چۆن خۆیان به خواردنی مار، مشك، جرج و بۆق ده‌ژین، به‌هه‌مان شیوه هه‌مان خواردن بۆ بێچووه‌كانی ده‌هێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.