لهروونكردنهوهیهكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، راگرایه‌تی كۆلێژی پۆلیس له سلێمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له‌هه‌ندێك په‌یج و سایت هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی خول و مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بۆ ساڵی (2019 - 2020) بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌كو كۆلێژی پۆلیس به‌هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و هه‌واڵانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به كۆلێژه‌كه‌مانه‌وه نیه و دووره له ڕاستیه‌وه.
راشیدهگهیهنن تائێستا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نیه بۆ كردنه‌وه‌ی خولی نوێی ئه‌فسه‌ری، هه‌ركاتێك خولی ئه‌فسه‌ری كرایه‌وه به فه‌رمی له په‌یج و سایتی كۆلێژ بڵاوده‌كرێته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.