Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 18:29

2 که‌س درانه‌ دادگا بەهۆی فڕێدانی مریشکی مردارەوەبوو

بە شێوەیەكی ناشارستانی و دوور لە ڕێنماییەكان ژمارەیەكی زۆر مریشكی مردارەوە بوو فڕێدران
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قائیمقامی كەلار  رایده‌گه‌ێنێت دوای ئەوەی لەسەر رووباری سیروان لە سنوری شاری كەلار بە شێوەیەكی ناشارستانی و دوور لە رێنماییەكان ژمارەیەكی زۆر مریشكی مرداربوو فرێدران لایەنە پەیوەندیدارەكان توانیان ئەنجامدەرانی ئاشكرا بكەن و رووبەروی دادگا كرانەوە.


راشیده‌گه‌یه‌نن لەچەند ڕۆژی رابردوودا لە سنوری شاری كەلار و لەسەر رووباری سیروان فرێدانی ژمارەیەكی زۆر مریشكی مرداربوو بووە هۆی نیگەرانی هاووڵاتیان و رێكخراوەكانی ژینگەو دەستبەجێ قایمقامی كەلار لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد لێكۆڵینەوە بكەن و لە ئەنجامدا لە لایەن ڤێتەرنەری گەرمیانەوە توانرا ئاشكرای بكەن كە ئەو مریشكانە هی دوو گێڵگەی پەلەوەری سنووری ناحیەی باوەنورن و خاوەنەكانیان كە خەڵكی هەمان ناوچەن لە ئێستادا ڕووبەروی دادگا كراونەتەوە بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەرگرن.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.