Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 13:43

رووسیا ... به‌هۆی لافاوه‌ هه‌زاران خانوو ژێر ئاوکه‌وتن

دوای بارانبارینێكی به‌خووڕ له‌چه‌ندین شاردا
کوردستان TV
100%


به‌هۆی لافاوه‌ له‌ هه‌رێمی ئیرکۆتسکی ڕوسیا به‌ هه‌زاران خانوو ژێرئاوكه‌وتن . دوای بارانبارینێكی به‌خووڕه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی( نیگن ودینسكی ، تولونسكی ، تایشیت ، چیونسكی )له‌ باكووری ڕوسیا لافاوێك له‌ دروست بوو، به‌هۆیه‌وه‌ سێ هه‌زار و حه‌وتسه‌د خانوو ژێر ئاوكه‌وتن و زیاتر له‌ نۆ هه‌زار هاووڵاتی بێ ماڵ و ئاواره‌ بوون 


 هه‌روه‌ها حكومه‌تی ڕوسیا باری  له‌ ناكاوی له‌و ناوچانه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ بێ سه‌ر و شوێن بوون . شیاوی ئاماژه‌یه‌ هۆشداری به‌ هاووڵاتیان دراوه‌ نه‌چنه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ لافاوی تێدا دروست بووه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌ باران بارینی  به‌خوور له‌ ئارادایه‌ .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.