له‌ماوه‌ی پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ دوازده ملیۆن و حه‌فتسه‌د و په‌نجا و حه‌وت هه‌زار و پێنجسه‌د و بیست و دوو گه‌شتیار سه‌ردانی توركیایان كردووه، به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، ژماره‌كه له‌سه‌دا یازده پۆینت سێ زیادیكردووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاریی توركیا سه‌باره‌ت به هاتن و رۆیشتن له ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان، له مانگی ئایاردا چوار ملیۆن و بیست و دوو هه‌زار و دووسه‌د و په‌نجا و چوار گه‌شتیار سه‌ردانی توركیایان كردووه. به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و بیانییانه‌ی له مانگی ئایاردا سه‌ردانی توركیایان كردووه، به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو له‌سه‌دا نۆ پۆینت سی و پێنج زیادیكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.