ئه‌مڕۆ یه‌ك یه‌كشه‌ممه ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ر گه‌مارۆی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئیسڵاحیان له پارێزگاری زیقار دا‌و رێگایان نه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بێنه ده‌ره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیای عێراق سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێك له ناوه‌راستی شارۆچكه‌ی ئیسلاح له پارێزگای زیقار ده‌ستی پێكردو دواتر خۆپیشانده‌ران چوونه به‌رده‌م بیانه‌یه‌ی شاره‌وانی شارۆچكه‌كه‌و گه‌مارۆیان دا.
خۆپیشانده‌ران ده رۆژ مۆڵه‌تیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شارۆچكه‌كه له كاره‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران به سووتاندنی تایه‌ی ئۆتۆمبێل رێگای به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییان داخست و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران دروست ببێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.