له گرته ڤیدیۆیه‌ك كه‌له تۆڕكۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ، كچه پێشكه‌شكارێكی به‌رنامه له ته‌له‌فزیۆنی عومان به‌ناوی(به‌یان بلوشی) له په‌خشی راسته‌وخۆ میوانه‌كه‌ی تووشی هه‌ڵوێستێكی ناخۆش ده‌كات.
له‌و كاته‌ی پێشكه‌شكاره‌كه میوانداری شاعیر (عیاد ئه‌لسیابی) ده‌كات ، داوای ئه‌وه‌ی لێده‌كات شعرێكی خۆی بۆ بخوێنێته‌وه ، له كاتی خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه ، كه به‌ناوی (سابوونی) بوو به‌یانی بێژه‌ر پێده‌كه‌نێت و له په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ناتوانێ كۆنترۆڵی خۆی بكات به‌جۆرێك ، زۆری هه‌وڵ ده‌دات كه پێكه‌نینی خۆی رابگرێت به‌ڵام ناتوانێ ، هه‌ر بۆیه میوانه تووشی هه‌ڵوێستێكی ناخۆش بوو.
سه‌رچاوه/ سپۆتینگ
وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.