Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 18:29

‌ وێنه‌ ... کچێکی ته‌مه‌ن 9 ساڵ لە ھاوینەھەواری بێخاڵ کەوتە ناو ئاو و خنکا

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


كه‌لسوم شوان په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند  ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30 ى 6 ى 2019 ،  كچێكی تەمەن 9 ساڵ بە ناوی روقیە حوسێن عەلی كە خەڵكی ناحیەی بەرتللەی سەر بە پارێزگای نەینەوایە لە ھاوینەھەواری بێخاڵ كەوتە ناو ئاو و خنكا.

رائید كاروان میراوده‌لی ئه‌فسه‌ری به‌رگری شارستانی سوران به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند   خانه‌واده‌یه‌كی دانیشتووی به‌رتله‌ سه‌ر به‌پارێزگای موسڵ  به‌ مه‌به‌ستی  گه‌شت و سه‌یران  هاتونه‌ته‌ هاوینه‌هه‌واری بێخال مندالێكیان به‌  روقیا حوسێن علی   كه‌وته‌ ناو ئاو و   خنكا 

 وتیشى له‌ئێستادا له‌لایه‌ن تیمه‌كانى  به‌رگری شارستانی سۆران و رواندزو خه‌لكی ناوچه‌كه‌ سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌ دوای ته‌رمی منداڵه‌ خنكاوه‌كه‌


كه‌لسوم شوان په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى ،  له‌ ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ مندالێكی عه‌ره‌ب كه‌وته‌ ناو  ئاوی بێخاڵه‌وه‌و تاكو ئێستاش سه‌ره‌رای هه‌وڵه‌كان نه‌توانراوه‌ ته‌رمه‌كه‌ی بدوزرێته‌وه‌وه‌ 


وتیشى له‌ ماوه‌ی مانگی 6 مانگی رابردوو  حه‌وته‌مین ڕووداوی خنكانه‌ له‌ رووباره‌كانی سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران رووده‌دات

وێنه‌ى كچه‌ خنكاوه‌ى ئه‌مرۆ 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.