له ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای 2019 له گه‌ڕی دووه‌می گڕوپی شهشهمداههردوو هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆنی خاوه‌نی نازناوی پێشووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و غانا له یاریگای شاری ئیسماعیلیه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه
له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌م یاریه‌شدا، یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده كۆمه‌ڵێك هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یهكترو هه‌ردوولاش چه‌ند ده‌رفه‌تێكی ئاسانیان بۆ ڕێككه‌وت، به‌ڵام یاریزانان نه‌یانتوانی سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرن و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو تیپ به‌بێ تۆماركردنی گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون و هه‌ریه‌كه‌و خاڵێكیان ده‌سته‌به‌ركرد
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی كامیرۆن به ڕابه‌رایه‌تی كلارنس سیدۆرفی ڕاهێنه‌ره هۆڵه‌ندیه‌كه‌ی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی شه‌شه‌م بۆ چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی غاناش گه‌یشته دوو خاڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.