له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی مۆندیالی خانمان بۆ تۆپی پێ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی سوید‌و ئه‌ڵمانیا له یاریگای ڕوازۆن پارك له شاری ڕیین ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له‌ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی سوید به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی
سه‌ره‌تا ئه‌ڵمانیا به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش كچه یاریزان لینا ماكۆل له خوله‌كی شازده تۆماری كرد، پاشان كچه یاریزان سۆفیا جاكۆبسۆن گۆڵی به‌رامبه‌ری سویدی له خوله‌كی بیست‌ودوو به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه
له گێمی دووه‌م و سێ خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، كچه یاریزان ستینا بلاكس تێنوس گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی سویدی تۆماركرد‌و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی خانمان و له‌م قۆناغه‌شدا، خانمانی سوید ڕووبه‌ڕووی خانمانی هۆڵه‌ندا ده‌بنه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.