هه‌ردوو لیژنه‌ی دانوسانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی كۆده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی كه‌وتووه، سبه‌ینێ كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه.
هه‌ر به‌ێی زانیارییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گۆڕانكاریان له شاندی دانوستانكاری خۆیان كردووه، پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی لیژنە و هه‌ریه‌ك له دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فرسه‌ت سۆفی و ئومێد سه‌باح بە ئەندامانی لیژنەی دانوستانکار دەستنیشان کردوون.
شاندی دانوسانكاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی حاكم قادر و ئه‌ندامیه‌تی شاڵاو كۆسه‌ره‌ت و له‌تیف شێخ عومه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.