بەڕێوەبەری ھاتوچۆی پارێزگای ھەڵەبجە رایگهیاند: ھاووڵاتییەکی عەرەب زیاتر لە 1 ملیار دیناری داوە بە ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای ھەڵەبجە.
عمید حسن عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لەلێدوانێکی تایبەت بە كوردستان تیڤی رایگهیاند هاووڵاتیەکی سهرمایهداری عەرەب ئەمڕۆ داوای ژمارە یەکی 1 تابلۆی هەڵەبجە کردووەو ئامادەیە بڕی یەک ملیار دیناری عێراقی بدات بهم تابلۆیه.
ئاماژهی بهوهشدا پێنجشەممەی ڕابردوو 27/6/2019، ھاووڵاتییەکی عەرەب، بە فەرمی ھاتووەتە بەشی ھونەریی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ و داوای ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای ھەڵەبجەی کردووە، کە بیکرێت، ملیارێک و 100 ملیۆن دیناری داوە بەو ژمارەیە.
لە سەرەتای مانگی داهاتوودا ژمارە تایبەتەکانی تابلۆی عێراق-هەڵەبجە دەخرێنە زیادکردنى ئاشكراوە بۆ فرۆشتن و نرخێکی تایبەت بۆ ژمارەکان دیاریکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.