ئهمرۆ یهكشهممه لهكاتى بهسهربردنى پشووكانى هاوینهو ئهنجامدانى گهشت، کچێک لە ھاوینەھەواری بێخاڵ خنکا، تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 30/6/2019، کچێکی تەمەن 9 ساڵ بە ناوی "روقیە حوسێن عەلی" کە کوردەو خەڵکی شارەدێی (بەرتللە)ی سەر بە پارێزگای نەینەوایە، لە ھاوینەھەواری بێخاڵ کەوتە ناو ئاو و خنکا، تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، بەڵام تیمەکانی بەرگریی شارستانی خەریکی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا.
لە ماوەی دوو ھەفتەى رابردوودا لە سنووری پارێزگای ھەولێر، ئەوە حەوتەمین حاڵەتی خنکانە لە ھاوینەھەوارەکانی سنووری باڵەکایەتی و سۆران و بێخاڵ روودهدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.