دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری ئەستۆپاکیی ڕێبوار تاڵەبانی دەرکرد و لەمڕۆوە دەتوانێت بە فەرمی کارەکانی بکاتەوە و داوای قەرەبووی ماددی و مەعنەویش بکات.
دادگای كه‌تنی ره‌سافه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ دۆسیه‌كانی ده‌ستپاكی و سپیكردنه‌وه‌ی دراو، ته‌واوی تۆمه‌ت و فه‌رمانه‌كانی ده‌ستگیركردنی رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وه‌كاله‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای كه‌تنی كه‌ركوك له دژی ده‌ركرابوو.
بەختیار تاڵەبانی، برای رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاری كەركووك ، لەلاپەرەی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویکردەوە دادگای ره‌سافه له به‌غدا ئه‌مڕۆ 6/30 بڕیاری به‌رائه‌ت و ئه‌ستۆپاكی رێبوار تاڵه‌بانی له هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه راكان جبوری و كاكه سكڕهش سدیق و گروپه‌كه‌ی له كه‌ركوك بۆیان دروست كردبوو دا و به ته‌واوه‌تی دۆسێكه‌یان داخست و له ئه‌مڕۆوه ده‌توانێت كاروباره‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به فه‌رمی راییبكات و داوای قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌ویش بكاته‌وه.
نووسیوویه‌تی سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین كه وه‌ك مه‌رجه‌عێكی كوردان به‌رده‌وام پشتگیری كردووه و له خه‌می كه‌یسه‌كه‌یدا بوو و هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و تیمه‌ش ده‌كه‌ین جه‌نابیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رایسپاردبوون.
رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به ماڵپه‌ری (كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاندووه: دوای تانهگرتنم له بڕیاره‌كه‌ی دادگای كه‌ركووك كه به نائاماده‌یی من ده‌رچوو بوو، له به‌رده‌م دادگای كه‌تنی ره‌سافه ئاماده‌بووم و سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌ت و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنانه‌ی له دژی من ده‌ركرابوون ههڵوهشێنرایەوە.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا شیعه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌م ناوچانه، له دادگای كه‌ركووك چه‌ند تۆمه‌تێك خرانه ئه‌ستۆی رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.