كه‌سوكاری ئالان كوردی، ئه‌و منداڵه كورده‌ی له ساڵی (2015) له ده‌ریای ئیجه‌دا خنكا و بووه سیمبولێكی جیهانی بۆ قه‌یرانی كۆچبه‌ران، تۆماركردنی فیلمێك له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ر رۆڵه‌كه‌یان هات ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
تیما كوردی پوری ئالان كوردی كه دانیشتوی شاری ڤانكۆڤهره له وڵاتی كه‌نه‌دا، به كه‌ناڵی (سی بی ئێس)ی ئه‌مه‌ریكى راگه‌یاندوه" ئه‌و دڵی پارچه پارچه بووه به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه و بیرۆكه‌ی فیلمێك له‌باره‌ی ئالان كوردی ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت" بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئالان پرسیاریان پێ نه‌كراوه له‌باره‌ی ئه‌و فیلمه‌وه.
تیما كوردی وتیشی" عه‌بدوڵا كه باوكی ئالانه و له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێیه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ده‌م گریانه‌وه باسی له فیلمه‌كه‌ى كردوه و پێی وتووه، له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم كه كوڕه كۆچكردوهكهم بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان له‌ڕێی فیلمێكه‌وه.
فیلمی (Aylan Baby: Sea of Death) له ئێستادا كاری وێنه‌گرتنه‌كه‌ی له توركیا ده‌كرێت و بڕیار وایه ستیڤن سیگاڵی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی رۆڵی تێدا بگێڕێت.
پێشتر عومه‌ر ساریكایا ده‌رهێنه‌ری توركی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی فیلمه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه فیلمه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تیشك ده‌خاته سه‌ر قه‌یرانی كۆچبه‌ران.
ساڵی (2015) ته‌رمی ئالان به خنكاوی له كه‌ناراوه‌كانی توركیادا دۆزرایه‌وه كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له ده‌ریای ئیجه‌دا خنكابوون، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به به‌له‌م و به‌ڕێی ده‌ریادا به‌ره‌و یۆنان به‌ڕێ كه‌وتبون، له‌و كاته‌دا وێنه‌ی ئالان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌دوای خۆیدا هێنا و وایكرد یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رگای سنوره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ڕووی كۆچبه‌راندا بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.