وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هەرێم، دەستیپێكردەوەی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 30-6-2019 ئومێد محه‌مه‌د ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌ی هه‌رێم و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان له رێگای سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته‌و به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق و یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی پۆسته راگه‌یاند.
له ئێستاوه واته رۆژی یه‌كشه‌ممه، هاووڵاتیان ده‌توانن بۆ ناردن و وه‌رگرتنی پۆسته له هه‌ر وڵاتێكی جیهان بێت، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نووسینگه‌كانی پۆسته‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بكه‌ن.
سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ئاڵوگۆڕی پۆسته له ساڵی 2007 دامه‌زراوه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كانی جێگای ره‌زامه‌ندی هاووڵاتیان بووه، به‌ڵام به‌هۆی گرفتی دارایی له‌سه‌ر داوای به‌غدا و له مانگی 10 ی 2017 كاره‌كانی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی پۆسته‌وه راگیرابوو.
له ئێستادا دوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه، سه‌نته‌ره‌كه ده‌ستی كردۆته‌وه به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی و هاووڵاتیان ده‌توانن سودی لێ وه‌ربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.