Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 17:18

سەفین دزەیی: بەداخەوە هەندێک پەرلەمانتاری کورد لێدوانی وا دەدەن کە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی هەرێم

لە بەغدا بە ئێمەیان راگەیاندووە کە ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
#7
100%


گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیژنەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بە مەبەستی تەواوکەری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە ئێستا حکوومەتی عێراق بەشێکی رەوانە ده‌كات پێكهێنراوه‌ و ده‌شڵێت، ناردنی موچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو راگه‌یاندووه‌: هەفتەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبووەوە و بڕیاردرا لیژنەیەک پێک بێت بۆ بابەتەکانی مووچە و نەوت چونکە بەداخەوە هەندێک پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا لێدوانی وا دەدەن کە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.

سەفین دزەیی لەبارەی راست و دروستی بابەتی ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەردەوام، گوتی: ئەوەی لە زاری عادل عەبدولمەهدی و وەزیری دارایی بیستوومانە، ئەوەی ئێستا بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت بەشێکی مووچەیە نەوەک بوودجە، چونکە ئێمە مانگانە 880 ملیار دینار دەدەین بە مووچە، ئەوەی ئێستا لە بەغدا دەنێردرێت بڕی 450 ملیار دینارە، لەبەر ئەوە 430 ملیارەکەی دیکە هەرێمی کوردستان لە فرۆشی نەوت دەبێت دابینی بکات و بە ئێمەیان راگەیاندووە کە ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

سەفین دزەیی گوتیشی: سەبارەت بەو 250 هەزار بەرمیلەی کە دەبێت رادەستی بەغدا بکرێت، لەڕووی مەبدەئییەوە کێشەمان لەگەڵ بەغدا نییە، بەڵام دەبێت میکانیزمێک هەبێت بۆ تەواوکردنی ئەو 430 ملیار دینارە کە کێ تەواوی دەکات، چونکە ئەگەر ئەو نەوتە بدەین بە بەغدا مانای وایە ناتوانین نەوت بفرۆشین و ئەو 430 ملیار دینارمان دێتە دەست و تەکمیلەی مووچەی پێ دەکەین، بۆیە لیژنەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دۆزینەوەی ئەو میکانیزمە پێکهاتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.