Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 05:29

لە موسڵ 6 داعش کوژران

شاری موسڵ تا ئێستا چالاكیی شانە نوستووەكانی داعشی تیا ماوە
لە موسڵ 6 داعش كوژران
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شانەی راگەیاندنی جەنگیی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق رایگەیاند  دوای بوونی زانیاری ورد فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە هەماهەنگیی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی نەینەوا لە باشووری شاری مووسڵ بۆمببارانی تونێلێكی ناوچەی عەین جەحشیان كردووە و لەو بۆمباران كردنە توانراوە 4 چەكداری داعش بكوژن .

لەلایەكی دیكەوە شانەی راگەیاندنی جەنگی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە كە هێزێكی هاوبەش لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی نەینەوا، توانیوویانە لە گوندی ئوم هەرام لە رۆژئاوای مووسڵ 2 تیرۆریستی داعش بكوژن و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیاندا بگرن، كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەشدا پێشتینەی بۆمبڕێژكراو و چەكی تێدا بووە جگە لە ماتۆڕسكیلێك كە لەو ناوچانەدا بەكاریانهێناوە  

ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا تا ئێستا چالاكیی پاشماوە و شانە نوستووەكانی داعشی تیا ماوە و ناو بە ناو هێرش دەكەنە سەر گوندەكان و خەڵكی سڤیل و هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق لەو دەڤەرانەدا دەكەنە ئامانج.

 

 

 

سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.