تەقینەوەیەكی بەهێز شاری كابوڵی پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند و بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ دووكەڵێكی گەورەی بەدواوەی خۆی هێنا و بەلایەنی كەم 50 كەس بریندار بوون .
نەسرەت رەحیمی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاندووە، تەقینەوەكە كاتژمێر 8:55 خولەكی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەكی پۆلی مەحمودخان رووی داوە .
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ئەفغانستان بڵاویكردەوە كە بە دەیەها بریندار بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە .
تا ئێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە .
سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.