لهراگهیاندراوێكدا قایمقامیەتی دوكان بڵاوی كردهوه كهلهلایهن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای دوکان کامیۆنێک هێلکە دەست بەسەردا دەگرن کەبۆ خواردن شیاو نەبوون و خاوەنەکەی هەوڵیداوە لەبازاڕ ساغیان بکاتەوە.
دهشڵێن کامیونێکی پڕ لەهێلکە کە ماوەی سێ رۆژ بوو لە رێگای دوکان - کەلکە سماق، بەشێکی گڕی گرتبوو و لەکار کەوتبوو، رۆژی دواتر خاوەنەکەی هەوڵیداوە لەڕێی چەند کرێکارێک و چەند ئۆتۆمبێلێک هێلکەکان بگوازێتەوە و لەبازاڕ ساغیان بکاتەوە".
لهبهشێكى دیكهى راگهیاندراوهكهى قایمقامیهتى دوكان هاتووه ، دوای پشکنین بۆمان دەرکەوتووە گڕی ئاگرەکە و مانەوەی هێلکەکان بۆ سێ رۆژ لەو گەرمایە بەبێ ساردکەرەوە، هێلکەکانی بەجۆرێک خراپ کردووە بۆ خواردن ناشێن، بۆیە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای دوکان بڕیاریان داوە تەوای هێلکەکان کە زیاتر لە 700 كارتۆن هێلکەیە لەناو ببات.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.