Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 19:46

نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی 6 دیاریکرا

بەرنامەی كاركردنی موەلیدە گۆڕدرا
کوردستان TV
100%


نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لەمانگی حوزەیران (37.750) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی حەوت (تەمووز) دیاریكرا.

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌  راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت  لەكۆبوونەوەیەكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تەمووز ، لەدیوانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی بەرێوەچوو، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (37.750) دینار بۆ مانگی (6) دیاریكرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (140) بۆ (160) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (5000) بۆ (6000) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە، هاوكات ئەو نرخەی دانراوە چەند كاتژمێرێكی مانگی پێنجی لەگەڵ دایە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی تەمووز، موەلیدە ئەهلییەكان لە ئامادەباشیدا دەبن هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە ئەوان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، بەرنامەكەش لەئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئایارەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ده‌شڵێن ، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.