كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو لیژنه‌ی دانوسانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی ده‌ستى پێكرد
شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی له‌ئێستادا له‌كۆبوونه‌وه‌دان
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گۆڕانكاریان له شاندی دانوستانكاری خۆیان كردووه، پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی لیژنە و هه‌ریه‌ك له دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ، فرسه‌ت سۆفی ، ئومێد سه‌باح بە ئەندامانی لیژنەی دانوستانکار به‌شدارن له‌كۆبوونه‌وه‌كه
شاندی دانوسانكاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی حاكم قادر ، ئه‌ندامیه‌تی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ، له‌تیف شێخ عومه‌ر به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ن
به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتوون ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستنیشانكردنى به‌ربژێرێك بۆ پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.