Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 19:46

بەتۆمەتی دزینی پاسکیلی نوێژخوێنانی مزگەوت 3 تۆمەتبار دەستگیرکران

بەبڕیاری دادوەر هەر 3 تۆمەتبار بەندکران
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوای ئەوەی چەن جارێک ئاگادارکراینەوە کە لەنێو مزگەوتەکانی گەڕەکی فەرمانبەران و خەباتی قەزای کەلار پاسکیلی نوێژخوێنانی مزگەوتەکەیان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەدزرێت.


پۆلیس ده‌شڵێت دوای چاودێری و بەدواداچون و سود وەرگرتن لەکامێرای چاودێری شەوی ڕابردوو پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان دوو تۆمەتبار کە هەستاون بەدزینی باسکیلەکانیان و ئەوتۆمەتبارەش کە پاسکیلەکانی لێ کڕیون دەستگیربکات

 پۆلیسى گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت ،  دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەتاوانەکەدا ناوەو بەوتەی خۆیان چەن حاڵەتێکی دزینی پاسکیلیان لەنێو مزگەوتەکانی قەزای کەلار ئەنجامداوە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (446 ی س ) هەرسێ تۆمەتبار بەند کراون.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.