Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 21:08

په‌رله‌مان بەدواداچوون بۆ سکاڵای قوتابییانی پۆلى 12 ی ئامادەیی دەکات

لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان راپۆرتێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


 لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنە به‌رێوه‌چوو و  چه‌ند پرسێکیش تاووتوێكرا


راشیده‌گه‌یه‌نن ، سەرەتا ئەو یاداشت و داواکاری و سکاڵاو نووسراوانەی ئاراستەی لیژنە کرابوون خوێندرانەوەو کاری پێویستیان لەسەر کراو ئاراستەی شوێنی پەیوەندیدارکران بەمەبەستی وەڵامدانەوە.


 راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت ، ھەر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنەیەکی لاوەکی پێکھێندرا بۆ سەردانیکردنی وەزارەتی پەروەرده‌و بەڕێوبەرایه‌تیی گشیتی ئەزموونەکان لە ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو سکاڵایانەی کە ئاراستەی ئەندامانی لیژنەو لیژنەكه‌ کراون لەسەر کێشە و کەموکوڕییەکان لە پرسیارەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەھەرێمی کوردستان، کە زۆربەی سکاڵاکان لەسەر ھەڵە گەڕانەوەی نمرەێە کە قوتابییان پێیان وایە نمرەی کەمیان بۆ دانراوە.

له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، بڕیارە لیژنە لاوەکییەکە ڕۆژی چوارشەممەى داهاتوو بەدواداچوون بکات و لە ڕاپۆرتێکدا سەرۆکایەتیی لیژنەكه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى ئاگادار بکاته‌وه‌.

1

شوان عه‌زیز

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.